تورکیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

تورکیا رێگری لە بەڕێوەچوونی یاریی یانەیەکی ئیسرائیلی بەرامبەر بێشیکتاش دەکات

''رێگری لە دروستبوونی گرژی دەکەین''

Yariga App

یاریگا –

یارییەکەی بێشیکتاش بەرامبەر ماکابی تێل ئەڤیڤی ئیسرائیلی لە یۆرۆپالیگ، لە یاریگاکانی تورکیا ناکرێت.

بڕیاربوو 28ی ئەم مانگە، بێشیکتاش میوانداری یانە ئیسرائیلییەکە بکات، بەڵام حکومەتی تورکیا داوایکردووە، یارییەکە لە یاریگایەکی دەرەوەی تورکیا بکرێت. ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەزە و دروستبوونی هەڕەشە لەسەر یارییەکە.

یانەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

دوای پێشکەشکردنی تەواوی ئامادەکارییەنی یاریی 28ی ئەم مانگە بەرامبەر ماکابی تێل ئەڤیڤ، دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ رێگرتن لە دروستبوونی گرژی، بڕیاریداوە یارییەکە لە یاریگایەکی دەرەوەی تورکیا بکرێت.

گفتوگۆکان لە نێوان یانە و یوێفا بۆ دەستنیشانکردنی یاریگای یارییەکە بەردەوامن و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

هەرچەندە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئامادەبوونی هاندەران نەدراوە، بەڵام ئەوەی پشتڕاستبووەتەوە، یارییەکە لە تورکیا ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button