کۆێندا ریکۆردی 22 ساڵەی رۆناڵدۆی لە پۆرتوگال شکاند!
یاریگا –
جیۆڤانی کوێندا تەنیا لە تەمەنی 17 ساڵ و 5 مانگ و 27 رۆژدا توانی لە سپۆرتینگ گۆڵ بکات و بووە بچووکترین گۆڵکاری مێژووی سپۆرتینگ لە خولی پۆرتوگالیدا لەکاتێکدا ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێپەڕاند.
لە هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی پۆرتوگالدا سپۆرتینگ بە ئەنجامی 3-0 لە فامالیکاوی میوانداریبردەوە و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە مایەوە.
خاڵی جێی سەرنجی ئەم یارییە گۆڵەکانی جیۆڤانی کۆێندای تەمەن 17 ساڵ بوو، کە دوای چەندین ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سیماو سابرۆسا بشکێنێت و ببێتە بچووکترین گۆڵکاری مێژووی سپۆرتینگ لە خولی پۆرتوگالیدا.
هەرچەندە ئەم یاریزانە کە وەک یاریزانی باڵی راست بۆ سپۆرتینگ یاری دەکات، لە کاتی یاری جامی سوپەری پۆرتوگال و دۆڕانی تیپەکەی بەرامبەر پۆرتۆ بە ئەنجامی 4-3 توانی گۆڵ بکات، بەڵام ئێستا یەکەم گۆڵی خۆی بۆ سپۆرتینگ لە خول تۆمار کرد.
لە یەکەم ساڵی یاریکردنی لە سپۆرتینگ لە چواردە یاریدا تەنیا لە تەمەنی 17 ساڵ و 5 مانگ و 17 رۆژدا توانیویەتی دوو گۆڵ بکات.
ریکۆردی بچووکترین گۆڵکاری مێژووی سپۆرتینگ لە خولی پورتوگالدا پێشتر لەلایەن سیماو سابرۆسا بوو بە 17 ساڵ و 6 مانگ و 16 رۆژ، دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 17 ساڵ و 8 مانگ و 3 رۆژ لە پلەی دووەمدا.