ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | خێراترین کارتی سوور لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمار کرا

یاریزانێکی بەڕازیلی ریکۆردەکەی بەناوی خۆییەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی خولی نایابی بەڕازیلی ریکۆردێکی نەرێنی مێژوویی بەناوی خۆیەوە کرد.

رافا سیلڤا، یاریزانی کروزێرۆ لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ، دوای تێپەڕبوونی تەنیا سێ چرکە، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

سیلڤا سەرەڕۆییانە خۆی بە کایکی رۆشا کێشا و ئازارێکی زۆری بە ملی یاریزانەکە گەیاند.

رۆدریگۆ خۆسێ پێرێیرا، ناوبژیوانی یارییەکە لە دەرکردنی رافا بە کارتی سوور دوو دڵ نەبوو و بووە خێراترین کارتی سوور لە مێژووی تۆپی پێدا.

ئاتلێتیکۆ لە پلەکانی دواوەی ریزبەندی خولی بەڕازیلیدایە، کەچی کروزێرۆ بەدوای پلەکانی پێشەوە دەگەڕێت، تاوەکو بەشداری لە کۆپا لیبێرتادۆرێسی وەرزی داهاتوو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button