ئیسپانیاگرنگترین

پیكێ به‌ لێدوانێكی سه‌رنجراكێش له‌سه‌ر كلاسیكۆ هانده‌رانی ریال نیگه‌ران ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

جیرارد پیکێ، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، لێدوانێکی سه‌ره‌نجراكێشیدا، دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بلاوگرانا بەسەر ریال مەدرید تۆماریكرد.

له‌ یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 11ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ یاریگای سانتاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنای كرد، تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌‌ (4-0) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

دوای یارییەکە پیکێ له‌ پلاتفۆرمی “X” قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ كردوو نووسیویه‌تی، ئێمە ناوازەین، ئەوان هەرگیز وەک ئێمە نابن، لەگەڵ هەموو لاوه‌كانی لاماسیا، چ فێستیڤاڵ، چ شانازییەک بوو.


پیکێ ئاماژە بەوە دەکات کە ریال مەدرید وەک بارسێڵۆنا نابێت، چونکە یانەکە لەم دواییانەدا زۆر پشتی بە بەهرەمەندە لاوه‌كانی ئەکادیمیاكه‌ی بەستووە ، کە لەم وەرزەدا بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتوون، سەرەڕای ئەوەی مێرێنگێ گرێبەستی لەگەڵ کیلیان ئێمباپی کردووە و یانه‌كه‌ش كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ی به‌ ئه‌زموون له‌ ریزه‌كانی یاریی ده‌كه‌ن.


پیکێ لە مانگی نۆڤێەمبەری 2022 وازی لە یاریکردن راگه‌یاند و كه‌ زۆربه‌ی كاروانی وه‌رزشی له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا  بەسەربرد.

پیکێ لەگەڵ بارسێڵۆنا، هەشت نازناوی خولی ئیسپانی و سێ نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و حەوت جار جامی شای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button