ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سوپەر ماریۆ دەگەڕێتەوە سێریا ئەی و هەمووان بە خۆی سەرقاڵ دەکات

یەک هەنگاو لە سێریا ئەی دوورە

Yariga App

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی نزیکە جارێکی دیکە هەمووان بە خۆی سەرقاڵ بکات و بگەڕێتەوە سێریا ئەی.

یاریزانی 34 ساڵان لە دوای جێهێشتنی یانەی ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکییەوە بێ یانەیە. بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی، جێنوا بە قووڵی بیر لە گواستنەوەی بالۆتێلی دەکاتەوە.

بەرپرسانی جێنوا بە توانای جەستەیی سوپەر ماریۆ سەرسامن و گەشبینن بە گواستنەوەی و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە. رۆژنامەنووسەکە جەختدەکاتەوە، ماریۆ چاوەڕێی دوای قسەی بەرپرسانی جێنوایە و زۆربەی قۆناخەکانیان بڕیوە.

رۆژنامەی گازێتا بڵاویکردووەتەوە، بالۆتێلی و جێنوا لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە رێککەوتوون و مووچەی ساڵانەی لە نێوان 250 هەزار بۆ 300 هەزار یۆرۆ دەبێت و تاوەکو کۆتایی وەرز لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

بالۆتێلی کاروانێکی پڕ مشتومڕی لەگەڵ یانە گەورەکانی ئەوروپا هەبووە. سوپەر ماریۆ یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، ئینتەر میلان و ئەیسی میلان کردووە. ماریۆ لە کۆی 36 یاریی نێودەوڵەتیدا، 14 گۆڵی بۆ ئازۆری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button