ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش لە ئەڵمانیاوە بە ریاڵ مەدرید گەشت

Yariga App

یاریگا –

ئەوەی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی دەکرد لە گفتوگۆکانی نێوان ئالفۆنسۆ دەیڤز و بایرن میونشن، هاتە دی و ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

دەیڤز یەکێکە لە بەهێزترین بژاردەکانی مەدرید بۆ بەرگری و باڵی چەپی یاریگا و ماوەیەکی زۆرە راوی دەکات، بەڵام هەمووشت پەیوەست بوو بە بڕیارە ئەستێرە کەنەدیەکەوە بە مانەوە یاخود رۆشتنی لە بایرن تا دواجار فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە گفتوگۆکانیان بە بنبەست گەشتووە. ئەوەش رێک ئەوەی شاهانەکانی ئیسپانیا چاوەڕوانیان دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە کە زۆرێک لە میدیکانش بڵاویانکردووەتەوە، ئەوانەی گفتوگۆکانی نێوان بایرن و یاریزانەکەی بەڕێوەدەبەن ئەو هەستەیان لا دروست بووە کە دەیڤز دەیەوێ بڕوات و بڕیاری خۆی داوە. بۆیە لەم هاوینەی دێت کە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.

لە پێگەی یاهوو سپۆرتیشدا هاتووە کە دانووستانەکانی نێوان یانە باڤارییەکان و ئەلفۆنسۆ گەشتووەتە ئەوپەڕی ئاستی خۆی و بە ئەندازیەکە کە مەگەر “پەرجوو-موعجیزە” رووبدات تا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێتەئاراوە.

ئەستێرە کەنەدیەکە کە تازە تەمەنی 23 ساڵە، نرخی لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا 50 ملیۆن یۆرۆیە. لەژێر سەرپەرشتی ڤینسینت کۆمپانی گرنگی تەواوەتی پێدەدرێت. بەڵام خودی خۆی تامەزرۆی گۆڕینی ئەزموونەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button