ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر مەیامی ئەستێرەیەكی هیلالی سعوودی دەوێت

لە گواستنەوەكانی زستانەدا...

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی هیلالی سعوودی نزیک بووەتەوە، دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازێتەوە ریزەكانی.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی ساڵی 2023 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد، یانە ئەمریكیەكە دەیەوێت ئەستێرەی زیاتر بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.

بە گوێرەی زانییارییەكانی تاریق نۆڤل، رۆژنامەنووسی سعودی، ئینتەر مەیامی خواستێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعوودی هەیە.

نێیمار لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی هیلالی سعوودییەوە كرد.

گرێبەستەكەی نێیمار لەگەڵ هیلال لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بێگومان ئینتەر مەیامی پەیوەندی بە بریكاری كارەكانی نێیمارەوە كردووە، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی پەیوەندیكردنی بە یانە ئەمریكیەكەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەیامی دەیەوێت نێیمار بگوازێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مێسی لە یانەكە یەكبگرنەوە.

لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئێستا نێیمار و هیلال هیچ هەڵوێستێكیان لەسەر ئەو ئۆفەرەی یانە ئەمریكیەكە دەرنەبڕیوە.


نێیمار لەوەتەی پەیوەندی بە هیلالەوە كردووە تەنیا بەشداری لە شەش یاریدا كردووە، بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە.

نێیمار و مێسی لە یانەكانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بەیەكەوە یارییانكردووە و لە ئەگەری روودانی ئەو گرێبەستە دەبێتە سێ یانەی جیاواز هەردوو ئەستێرەكەی تۆپی پێ بەیەكەوە كۆبكاتەوە.

نێیمار بە درێسی هیلال

بابەتی زیاتر

Back to top button