عێراقکوردستان

هەولێر و قاسم لە یاریگای کوت رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر قاسم یاریی دەکات.

سبەی پێنج شەممە ( 24ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) دوای وەستانی بۆ ماوەی 20 رۆژ خولی ئەستێرەکانی عێراق جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە، هەولێر بەبێ سێ ئەستێرەی تیپەکەی شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشید و هیگۆر ڤیداڵ لە یاریگای کوت بەرامبەر قاسم یاریی دەکات.

تا ئێستا هەولێر و قاسم لە مێژووی خۆیاندا نۆ یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە سێ یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و قاسمیش تەنیا یەک یاریی لە هەولێر بردۆتەوە و لە چوار یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 12 گۆڵی تۆمار کردووە و قاسمیش شەش گۆڵی لە هەولێر کردووە، یەک یاریی دۆستانەشیان کردووە کە تیایدا قاسم بە ئەنجامی 2 _ 1 براوە بووە.

بە هۆی نەبوونی رووناککەرەوەی پێویست لە یاریگای کوتی ئۆڵۆمپی یارییەکە کاتژمێر 2:45ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، هەولێر تا ئێستا لە سێ یارییدا حەفت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەم دێت، قاسمیش چوار خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button