تورکیاگرنگترین

نرخی مانەوەی شەوێکی 1000 پاوەندە؛ مۆرینیۆ ئامادە نییە لە خانوو یان ڤێلایەکانی ئیستەنبۆڵ بژی

ئامادە نییە بچێتە ناو خانوو یان ڤێلا بژی

Yariga App

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆ ئامادە نییە بچێتە ناو خانوو، لە هۆتێلێک دەمێنێتەوە کە نرخی مانەوەی شەوێکی 1000 پاوەندە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی فێنارباهچێی تورکی لە ئیستەنبۆڵ لە هۆتێلی فۆر سیزنز دەمێنێتەوە کە نرخی مانەوەی تەنیا شەوێکی لەو هۆتێلە شاهانەیە هەزار پاوەندە، لە بەناوبانگترین و خۆشترین شوێنی شارەکەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، فێنارباهچێ دەیەوێت خانووێک یان ڤێلایەک بۆ راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە بەکرێ بگرێت، بەڵام مۆرینیۆ لە هۆتێلەکەی زۆر ئاسوودەیە و رەتیکردووەتەوە شوێنەکەی خۆی بگۆڕێت، بەگوێرەی قسەی کارمەندانی هۆتێلەکە مۆرینیۆ هەموو ئێوارەیەک هەمان خواردن دەخوات کە بریتییە لە پیتزای مارگرێتا و گۆشتی مریشک و ئایس کرێم.

ئەم هاوینە سپێشەل وەن بووە راهێنەری یانە تورکییەکە و ساڵانە 10 ملیۆن پاوەند مووچە وەردەگرێت، کە پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی، ریال مەدریدی ئیسپانی، ئینتەر میلان و رۆمای ئیتاڵی کردووە.

مۆرینیۆ لەم وەرزە لەگەڵ فێنارباهچێ لە 14 یاری 8 بردنەوە و 6 یەکسان و 2 دۆڕانی بەدەستهێناوە، فێنارباهچێ 17 خاڵی لە 8 یاری کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەمی خولی نایابی تورکیا دێت.

Jose Mourinho is living at the five-star Four Seasons hotel on the banks of the Bosphorus

The cheapest room at the luxury hotel costs punters a staggering £1,000-a-night

The hotel also has a luxury state-of-the-art outdoor swimming pool, which is heated

There are several amenities available to Mourinho, with the hotel possessing five restaurants

بابەتی زیاتر

Back to top button