عێراقکوردستان

کارگێڕی دهۆک هاندەرانی لە چەند مەترسیەک ئاگادار دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی دهۆک پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەهلی سەنعای یەمەنی، هاندرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

لە گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەرووی ئەهلی سەنعای یەمەنی دەبێتەوە، پێش دەسپێکی یارییەکەش دەستەی کارگێڕی دهۆک ئاگاداری هاندەرانی دەکاتەوە و دەڵێت پێویستە دووربن لە هەموو کارێکی ئاژاوە گێڕی لە نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگا چونکە لە کاتی ئەم کارە دهۆک تووندترین سزا وەردەگرێت.

هەروەها دهۆک رێنمایی هاندەرانی دەکات کەوا هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە بچێتە ژووری جل گۆڕینی تیپەکان بەبێ باجی تایبەت، داوا لە هاندەرانیش دەکرێت یاریی ئاگرین بەکار نەهێنن و دووربن لە هاویشتنی هەر کەرەستەیەک بۆ نێو یاریگا چونکە سزاکەی قورس دەبێت.

هێنانی لێزەر بۆ نێو یاریگا و گوتنەوەی درووشمی نابەجێ یاخود رەگەز پەرستی یەکێکی ترە لە و رێنماییانەی کە دەستەی کارگێڕی دهۆک بە هاندەرانیداوە و داواکارن هەموان هاوکار بن بۆ بەڕێوە چوونی یارییەکی چێژ بەخش.

دوای گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەی دهۆک یەکەم یارییە لە نێو یاریگای خۆی یاریی دەکات و بۆ یەکەم جاریش لە یەکەم وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو وەک نوێنەری عێراق بەشداری تێدا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button