عێراقکوردستان

مەسعود میرال: هیچ زانیارییەکمان دەربارەی ئەهلی نیە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دهۆک باسی یارییەکەیان بەرامبەر ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات و دەڵێت زانیاریمان لە سەر تیپەکە نیە.

سێ شەممە ( 22ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) بۆ یەکەمجار لە مێژوو دهۆک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە یاریگای خۆی میوانداری ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات، ئەمڕۆش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا مەسعود میرال باسی ئامادەکاری و دۆخی تیپەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کرد و گوتی:

دەرفەتێکی باشە لە پاڵەوانیەتیەکی دەرەوە راهێنەرایەتی دهۆک دەکەم، هیچ شارەزاییەکمان لە تیپی بەرامبەرمان نیە تەنها ئەوە نەبێت چەند جارێک بۆته پاڵەوانی وڵاتەکەی و ئەرکی ئێمەش ئاسان نابێت، تیپەکەم بە تەواوی ئامادەیە و هیچ یاریزانێکمان پێکانی نیە بۆیە پلانێکی باشم بۆ یارییەکە داناوە و پێویستە لە سەر یاریزانەکان جێبەجێ بکەن، وەستانی خول لە بەرژەوەندی ئێمە بوو چونکە توانیمان گونجاندنی زیاتر لە نێوان یاریزانەکان دروست بکەین.

هاڕون ئەحمەد یاریزانی هێلی ناوەراستی دهۆک کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو بە مشێوەیە باسی ئامادەکاری و دۆخی تیپەکەی کرد؛

راگەیاندن وا باس دەکرێت کە یارییەکە ئاسان بێت بەڵام بۆ ئێمەی یاریزان قورسە و پێویستە ئاگادار بین، ئەم پاڵەوانێتیە ئەزمونێکی تر لە سەر من دروست دەکات و یەکەم یاریشە لە یاریگای خۆمان بۆیە دەبێ سەرکەوین و هەموو سەرنجێکمان لە سەر ئەم یارییە یە.

یارییەکەی سبەی کاتژمێر 8ـی شەو بەڕێوە دەچێت، یانەی دهۆک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە کۆمەڵەی یەکەم هاوشانی ئەهلی سەنعای یەمەنی و نەسڕی ئیماڕاتی و زەفاڕی عومانی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button