ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێندریک لە مێرکاتۆی زستانە ریال مەدرید جێدەهێڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئێندریکی بەڕازیلی بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید ناکاتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئێندریک لەگەڵ ریال مەدرید دڵخۆشە، لە خولەکی ئەو یارییانە رازییە، کە بەشداری پێدەکرێت و بیر لە جێهێشتنی یانەکە ناکاتەوە، دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت تاوەکو خولەکی زیاتر یاریی بکات.

ئەمەش پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەیە، کە باسیان لەوە دەکرد ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەنیازە لە مێرکاتۆی زستانە بەشێوەی خواستن یانەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە سەرجەم دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە، زانیاری وردی لە یاریزانەکە دەستکەوتووە و پشتڕاستدەکاتەوە کە بەهەرمەندە بەڕازیلییەکە بەهیچ شێوەیەک بیرۆکەی جێهێشتنی یانەکەی لە مێشکدا نییە.

ئێندریک لە هاوینی رابردوو بەبڕی 47.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاڵمێراسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە مێرێنگی کرد، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 9 یاریی کردووە بەشێوەیەکی گشتی 107 خولەک یاریی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button