ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا ئەم زستانە دەستبەرداری یاریزانێکی ببێت

بە خواستن یان فرۆشتن بەڕێیدەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی داوە لەبارەی یاریزانێکی یانەکە و ئەم زستانەی دەستبەرداری دەبێ.

ئەنجامەکانی مان یو بە گواستنەوە زۆر و زەوەندەکانی ئەو دوو ساڵەی دواییش هێشتا نەگەشتووەتە مایەی دروستکردنی هیوای زۆر لای هاندەرانی یانەکە و ئێستا دەستیکردووە بە پلان بۆ پاکتاوکردنی ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی caughtoffsideی ئینگلیزی، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بڕیایانداوە ئەم زستانە دەستبەرداری ئانتۆنی ببن.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی زانیوە کە چ بە خواستن یاخود فرۆشتنی هەمیشەیی، یاریزانە بەڕازیلیکە دەخەنە بازاڕەکەوە. ئێستا سێ یانەی وەک ئایاکس، نیوکاسڵ و کریستاڵ پاڵاس خواستیان لە گواستنەوەی ئانتۆنی هەیە.

ئانتۆنی کە هاوینی 2022 لە یانەی ئایاکس بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئێریک تێن هاخی راهێنەری ئێستا و پێشووی بێت کە پێکەوە لە یانە هۆڵەندییەکە بوون.

ناوبراو لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی تەنها دوو جار بەشداریپێکراوە. لە هەردوو یارییەکەشیان لە یۆرۆپالیگ تەنها یەک جار بەشداریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button