ئینگلتەراگرنگترین

ساکا بەهۆی پێکانەوە کەمپی ئینگلتەرا بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ساکا بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دادەبڕێت و دەگەڕێتەوە ئارسیناڵ.

بوکایۆ ساکا بەهۆی پێکانەوە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بەجێهێشت و بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر فینلەندا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادە نابێت، بەڵام هێشتا وادەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان نەکراوە.

ساکا بۆ ئەوەی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و چارەسەری پزیشکی وەربگرێت دەگەڕێتەوە ئارسیناڵ، کە لە یاریی بەرامبەر یۆنان بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە خولەکی 52 یاریگای بەجێهێشت.

جگە لە ساکا، ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەکەی لەدەست داوە و پێشبینی دەکرێت لە 10 یاریی داهاتووی گەنەرز بێبەش بێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button