ئاسیاسعوودیەگرنگترین

ناوبژیوانێک نهێنی ناکۆکییەکەی لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

داوای لێبوردنی لێكردم

Yariga App

یاریگا –

ناوبژیوانی هندۆراسی هیکتۆر مارتینێز وردەکاری ئەو گفتوگۆیەی ئاشکرا کرد کە لەنێوان خۆی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی یانەی نەسری سعودیە لە یارییەکەی وەرزی رابردوویدا.

ناوبژیوانە هندۆراسیەکە ناوبژیوانیه‌تی چه‌ند یارییه‌كی نه‌سڕه‌ی كردووه‌ دۆنیش بەشداربووه‌، بەڵام باسی رووداوێکی سەرنجڕاکێشی كرد كاتێك، له‌ یارییەکی خولی سعودی کە تیایدا نەسر و داماك رووبه‌روی یه‌كتربوونه‌وه‌، کە له‌م یارییه‌ ناوبژیوانه‌كه‌ دوو گۆڵی دۆنی ره‌تكرده‌وه‌.

ناوبژیوان هیکتۆر مارتینێز، لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی میدیۆتێمپۆ و رۆژنامەی شەرق ئەوسەت گوتی،

بەهۆی حه‌وسه‌ڵه‌ی رۆناڵدۆ بۆ ركابه‌ریكردن و بردنه‌وه‌ زۆر قورسە به‌رامبه‌ری بوه‌ستیه‌وه‌، هەست بەوە ده‌كات نادادپەروەرییەکی زۆر بەرامبەری ده‌كرێت، بۆیە زۆر گلەیی دەکات.

گوتیشی،

بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ڤار دوو گۆڵمان ره‌تكرده‌وه‌‌ ، هەموو شتێک دروست بوو، بەڵام رۆناڵدۆ هەستی دەکرد، نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ری كراوه‌، به‌تایبه‌ت گۆلێكم ره‌تكرده‌وه‌، راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ گۆلێان لێكرا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی زۆر بگرێت.

ناوبژیوانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،

رۆنڵدۆ بە دووری 10 مەتر لە منەوە وەستابوو، گوتی، هەمیشە ئه‌مه‌ به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ده‌كرێت، تۆ هەمیشە وا بیر دەکەیتەوە کە ئێوە ئەستێرەن، ئێمە ئێوەمان نەهێناوەتە ئێرە بۆ ئەوەی ئەستێره‌بن.

باسی له‌وه‌شكرد،

سه‌ره‌تا به‌ ئارامییەوە ره‌خنه‌كانی ده‌ستپێكرد، بەڵام دواتر زیاتر و توند تر بوو، منیش سه‌یرم ده‌کرد تا بزانم لێم نزیک دەبێتەوە یان نا، بەڵام نزیك نه‌بووه‌وه‌، دوای پێداچوونەوە بە تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی، داوام لێکرد نزیک بێتەوە، بڕیارمدابوو ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ كارتی به‌روویدا به‌رزبكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام هاته‌ پێشه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گوتی،

لە نێوان گێمه‌كان لە رێره‌وه‌كه‌  پێم گوت، تۆ یاریزانێکی نایابیت، بەڵام ئەوەی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا گوتت، دروست نه‌بوو من زۆر رێزت لێدەگرم، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی وه‌ك ئێوه‌ کاری خۆمان بکەین.

مارتینێز لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی،

رۆناڵدۆ وەڵامی دامەوە و گوتی، بەڵێ راست دەکەیت، ئەمە رێگەیەکی دروست نەبوو بۆ دەربڕینی خۆم، داوای لێبوردن دەکەم، بەڵێ داوای لێبوردنی لێکردم، لە گێمی دووەمدا گلەیی لە هیچ شتێک نەکرد، بەڵکو گۆڵێکی نایابی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ تۆماركرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button