ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ یۆرگن کڵۆپ بۆ جیهانی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ جیهانی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلەیتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول دەبێتە بەرپرسی یەکەمی سەرجەم تیپەکانی تۆپی پێی رێد بوڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پلەیتنبێرگ کڵۆپ گرێبەستەکەی لەگەڵ رێد بوڵ واژۆ کردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 لەگەڵ کۆمپانیاکە دەستبەکار دەبێت.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە، لە حاڵەتی دوورخرانەوەی جولیان ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کڵۆپ بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێد بوڵ لەبەردەستدا دەبێت و پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا وەردەگرێت.

کۆمپانیای رێد بوڵ لە خولە جیاوازەکانی جیهان خاوەنی چەند یانەیەکە، لەوانەش یانەکانی لایپزیگی ئەڵمانی، سالزبورگی نەمسای و نیو یۆرکی ئەمریکی.

لەمەودوا کڵۆپ لە بابەتی دەستنیشانکردنی راهێنەران، گواستنەوەی یاریزانان، فەلسەفە و شێوازی یاریکردن، پەرەپێدانی بەهرەمەندان و زۆر شتی دیکەش سەرپەرشتی سەرجەم تیپەکانی رێد بوڵ دەکات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی هات، بەشێوەیەکی یەکجاری ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد و ئاشکرایکرد جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ لە ئەستۆ ناگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button