کەسی دووهەمی مانچێستەر سیتی واز لە کارەکەی دەهێنێت
تیکی بیگرستاین بەڕێوبەری وەرزشیی مانچێستەر سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە کارەکەی دەهێنێت.
بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستاینی رۆژنامەنووسی ناودار، بیگرستاین یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لە کۆتایی وەرز بەنیازی رۆیشتنە.
هەرچەندە پێشتر ئەو دەنگۆیە هەبوو بەڵام ئێستا کە پشتراستکراوەتەوە، ترسی ئەوەی لای هاندەرانی یانەکە دروست کردووە رەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبێت مانچێستەر سیتی کەیسی دادگاییەکەی بدۆڕێنێت لەسەر بابەتی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن.
تیکی بەڕێوبەری پێشووی بارسێلۆنایە و لە 2010دا پاش رۆیشتنی لاپۆرتا ئەویش یانەکەی جێهێشت، تاوەکو لە 2012 ئەرکی مانچێستەر سیتی وەرگرت، بڕیار بەدەستی دووهەمی یانەکە لەدوای شێخ مەنسوڕی خاوەن. ناوبراو لە یەکەم ئەرکیدا گواردیۆلای کرد بە راهێنەری تیمەکە. ئەگەری ئەوەش هەیە لە باری رۆیشتنی بیگرستایندا، پێپ گواردیۆلاش بڕیاری رۆیشتن بدات لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵ دا.