ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دیشامپ لەبارەی ئێمباپێ بڕیاری خۆی داوە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ بۆ دوو یاریی داهاتووی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسرائیل و بەلجیکا بانگهێشت ناکرێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ بەهۆی ئەوەی تازە لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسرائیل و بەلجیکا بانگهێشت ناکرێت، دیدیێ دیشامپ بڕیاریداوە سەرکێشی نەکات و پشوو بەو هێرشبەرە فەڕەنسییە بدات.

رۆژانی 10 و 14ـی ئەم مانگە فەڕەنسا لە نەیشنزلیگ رووبەڕووی ئیسرائیل و بەلجیکا دەبێتەوە، ئێمباپێ لەو دوو یارییە بانگهێشت ناکرێت و پشوو وەردەگرێت، کە دوێنێ چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە یاریی لیل و ریال مەدرید نیو کاتژمێر یاریی کرد.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دیدیێ دیشامپ راهێنەری فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ ئەو دوو یارییە رابگەیەنێت، کە چاوەڕێ دەکرێت هەمان لیستی یاریزانەکانی مانگی رابردوو بێت، تەنیا ئێمباپێ بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت ناکرێت و ئانتوان گریزمانیش دوای بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لە هەڵبژاردەکە دادەبڕێت.

ئێمباپێ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە 86 یاری 48 گۆڵ و 35 ئەسیستی بۆ لێس بلووز کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button