ئیسپانیاگرنگترین

دابەزینی مایۆرکا خەڵاتێکی دارایی گەورە پێشکەشی بارسێلۆنا دەکات

بارسا ئەستێرەیەکی کۆنی دەکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بە وردی چاودێریی دۆخی یاریزانە لاوە کۆنەکەی خۆی، یان ڤێرجیل دەکات لە یانەی مایۆرکا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای دابەزینی فەرمیی یانەی مایۆرکا بۆ خولی پلە دووی ئیسپانی، مەرجەکانی نێو گرێبەستی ئەم یاریزانە تەمەن 19 ساڵە بە تەواوی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا گۆڕاون و یانە کاتالوونییەکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە.

چۆن نرخی یاریزانەکە بە شێوەیەکی خەیاڵی دابەزی؟

بارسا هاوینی رابردوو ڤێرجیلی بە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ بە مایۆرکا فرۆشت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام بەهۆی دابەزینی مایۆرکا بۆ خولی پلە دوو، ئەو نرخە بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ دابەزی.

بەهۆی ئەو بەندانەی بارسا لە کاتی فرۆشتنی یاریزانەکەدا داینابوون، ئێستا بلاوگرانا دەتوانێت تەنیا بە پێدانی 7.2 ملیۆن یۆرۆ ڤێرجیل بگەڕێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهای راستەقینەی یاریزانەکە لە بازاڕدا نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆیە.

 بازرگانیی پێشوەختە؛ شوێنی ڤێرجیل لە تیمی فلیک نابێتەوە

پێشکەوتنی ڤێرجیڵ لەم وەرزە زۆر باش بووە و زیاتر لە 30 یاری لە خولی پلە یەکی ئیسپانیادا کردووە. سەرەڕای ئەمەش، هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، هاوینی رابردوو ناوی ئەم یاریزانەی لە گەشتی ئەمریکا سڕییەوە و لە پلانەکانیدا نییە. جگە لەوەش، گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن و قەرەباڵغی هێڵی هێرشبردنی بارسا، گەڕانەوەی ڤێرجیل بۆ نێو پێکهاتەکە دەکاتە شتێکی ئەستەم.

کارگێڕیی بارسا دەیەوێت تەنیا بۆ بەرژەوەندی دارایی بیكڕێتەوە؛ چونکە چەندین یانە لە ئێستاوە داوای دەکەن، هاوشێوەی یانەی کۆمۆی ئیتالی لەگەڵ چەندین یانەی خولی ئینگلیزی و ئیسپانی. بارسا دەتوانێت بیكڕێتەوە و راستەوخۆ بە یەکێک لەم یانانەی بفرۆشێتەوە، یان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی کڕینی ئەستێرەیەکی نوێ دەیخاتە نێو مامەڵەیەکی دیکەوە.

یاریزانەکە ئارەزووی جێهێشتنی مایۆرکا دەکات

یاریزانە لاوەکە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە کە نایەوێت لە خولی پلە دوو یاری بکات. هۆکارێکی دیکەش کە وایکردووە ڤێرجیل پێداگری لەسەر رۆیشتن بکات ئەوەیە کە مارتن دێمیکێلیس، راهێنەری مایۆرکا گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکە نوێکردووەتەوە. دێمیکێلیس،لە کۆتایی وەرز متمانەی بە یاریزانە ئیسپانییەکە کەم بووەوە و خستییە سەر کورسی یەدەک. ئێستا، ڤێرجیل بە تەواوی ئامادەیە مایۆرکا جێبهێڵێت و تەنیا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button