چامپیۆنزلیگ

ئەلۆنزۆ: ماندووبووین بەڵام کۆڵمان نەدا

Yariga App

چابی ئەلۆنزۆ ستایشی رۆحییەتی تیمەکەی دەکات پاش بردنەوە لە میلان لە دووهەم گەڕی خولی پاڵەوانەکان دا.

لیڤەرکوزن توانی بە ئەنجامی 1-0 شکست بە میلان بهێنێت لەو یارییەی ،تیمەکەی ئەلۆنزۆ بووە خاوەنی شەش خاڵ و میلانیش لە دوو یاریدا هەردووکی دۆڕاندووە.

ئەلۆنزۆ دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی

ئەنجامێکی زۆر باش بوو بەرامبەر تیمێک کە کێشەی زۆری بۆ دروست کردین. دەبوو بەردەوام شێوازی یاریکردنمان بگۆڕین. لە 60 خولەکی سەرەتا زۆر باش دەرکەوتین بەڵام دواتر ماندووێتی بە یاریزانەکانەوە دیاربوو  بەهۆی یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر بایەرن میونشن. لەگەڵ ئەوەشدا رۆحیەتێکی بەرزمان نیشاندا و بە پێگەیشتووانە مامەڵەمان کرد”.

یانە ئەڵمانییەکان بە ئاستێکی نایابەوە دەستییان بەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکان کردووە و سێ یانە سەرەکییەکەی ئەو وڵاتە (بایەرن، دۆرتموند و لیڤەرکوزن) سەرجەم یارییەکانی خۆیان بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button