ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆزیمن: هێشتا شایستەی سەروو 100 ملیۆن یۆرۆم

Yariga App

ڤیکتۆر ئۆزیمن دەڵێت ئەو  هێشتا شایستەی سەروو 100 ملیۆن یۆرۆیە پاش گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان و نیشاندانەوەی تواناکانی.

ئۆزیمن وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەورووپا ناوی دەکرد کاتێک سەرکردایەتی ناپۆلی کرد بۆ بردنەوەی ناسناوی سکودێتۆ بەر لە دوو ساڵ. بەڵام دواتر بەهۆی پێکان و کێشەکانی ناپۆلی کەمتر لە یارییەکاندا دەبینرا، تا کار گەیشتە ئەوەی بە خواستن بدرێت بە گالاتەسەرای لە هاوینی ئەمساڵدا.

هێرشبەرە نێجیرییەکە لە تورکیا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەتەوە و لە سێ یاریدا خاوەنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیستە.

ئەمڕۆ ڤیکتۆر بۆ ماڵپەڕی گۆڵ وتی

من شایستەی سەروو 100 ملیۆن یۆرۆم. چەند یاریزانێکی کەم لە جیهاندا هەیە کەو ئەو تایبەتمەندییانەی منی تێدابێت و سەرکەوتوو بوبێت. هەموو شتێک پەیوەستە بەوەی کە چۆن دەتوانم سوود لە تایبەتمەندییەکانم وەربگرم. پێم وایە من شایستەی ئەو پارەیەم. بە باشی ئاگاداری ئەو خزمەتەم کە پێشکەشی دەکەم لەنێو یاریگا

 

دەنگۆی ئەوە هەیە ئۆزیمن ماوەی خواستنەکەی لە تورکیا تەواو نەکات و لە گواستنەوەی زستانەدا بە هەمیشەیی رووبکاتە یانەیەکی نوێ، ئەمەش پاش رووخانی تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی ناپۆلی. نزیکترین بژاردەش بۆ ئەو یاریزانە یانەکانی چێڵسی و پاریس سان جێرمانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button