ئینگلتەراگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێش تاوەکو کەی یاری ناکاتەوە؟

کاپتنەکەی مان یو بۆ ماوەیەکی زۆر بێبەش دەبێ

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەویش نەهاتبوو بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد کە جگە لە دۆڕاندنە قورسەکەیان بە تۆتنهام 0-3 هاوکات برونۆ فێرناندێسی کاپتنیشیان بە کارتی سووری راستەوخۆ لە خولەکی 42 دەرکرا.

مان یو لە 6 یاری سەرەتای وەرزەکەوە لە پرێمەرلیگ تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و یاریی داهاتووشیان  لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە بەرامبەر ئەستۆن ڤیلای سەرسەخت.

شەیتانە سوورەکان جگە لە برونۆ، کوبی مەینووی ناوەڕاستکاریش بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا و هێشتا روون نییە ئاستی پێکانەکەی.

میدیا ئینگلیزیەکان بڵاویانکردووەتەوە کە بەهۆی کارتە سوورەکەیەوە، یاریسازە پۆرتوگالیەکە لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێ.

وەک لە میدیا بەریتانیەکاندا هاتووە، ئەو سێ یارییەی فێرناندێس لێی دادەبڕێ ئەستۆن ڤیلا، برێنتفۆرد و وێستهامە و تا 27ی ئەم مانگە ناوبراو لە پرێمەرلیگ نابینرێتەوە.

بەوەش کاپتنەکەی مانچێستەر تا مانگی نۆڤەمبەر لە پێکهاتەکەی ئێریک تێن هاخ دادەبڕێت و لە 3ی ئەو مانگە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی دەگەڕێتەوە.

بۆ زانین، ئەو کارتە سوورە راستەخۆ کە بە رووی ئەستێرە ئەزمووندارەکەدا بەرزکرایەوە، دوای 242 یاریی هات لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بە درێسی مان یو.

بابەتی زیاتر

Back to top button