ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن دەرگای بە رووی یانەکانی پرێمەرلیگدا داخست

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی لە زاری خۆیەوە پرێمەرلیگی رەتکردەوە و ئەو خولەی ناوێ.

بەهۆی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی وەرزی رابردوویان کە بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیایان بردەوە، چاوی یانە زلهێزەکانی ئەورووپا کەوتە سەر یاریزانە دەرکەوتووەکانی تیمە تۆقێنەرەکەی چابی ئالۆسنۆ. لەوانە، ڤیکتۆر بۆنیفاس.

ئەستێرە نەیجیریەکە وەرزی رابردوو لە 23 یاری خولی ئەڵمانی توانی 14 گۆڵ بکات لەگەڵ 8 ئەسێست. ئەم وەرزەش بەبەهێزی دەستیپێکردووە و لە 4 یاریدا 3 گۆڵ و ئەسێستکێکی هەیە. ئەوەش وایکردووە لە خولە بەهێزەکانیترەوە خواستیان لەسەری هەبێت. بەڵام بە زمانی خۆی خولی ئینگلیزی رەتدەکاتەوە و لە نوێترین لێدوانیدا بۆ Sporty TV وتی

گواستنەوەم بۆ پرێمەرلیگ؟ نەخێر، بەڕاستی حەزم لەو خولە نیە. زیاتر خولی تۆپی پێی ئیسپانی و ئەڵمانییم لا پەسەندە.

بۆنیفاس تازە تەمەنی 23 ساڵە و هاوینی رابردوو لە خولی بەلجیکاوە بە گرێبەستێک تا 2028 گواسترایەوە لیڤەرکۆزن و لە یەکەم وەرزیدا توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشانی ئەوروپا دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button