
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی گرنگ و چارەنوسسازدا و لە یاریی دواخراوی گەڕی 31 پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یاریی دواخراوەی گەڕی 31 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی دەیەوێت تا كۆتا هەفتەكان لە ركابەریكردنی نازناوی پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.
لەم وەرزەدا لە كۆی 35 یاریی 22 یاریی بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ و یارییەک كەمتر لە دوای ئارسیناڵەوەیە.
كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 35 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە 11 یاریی یەكسان بووە و 13 یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی 15 پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ یۆشكۆ ڤاردیۆل و رۆدری رووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.
كریستاڵ پاڵاس بە بێ گویساند، ئێنكیتا و دۆكۆری رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری
سێلڤا، گۆنزالێز
ساڤیۆ، مەرمووش، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس
هێندرسن
كانڤۆت، لۆكرۆی، ریچاردس
مونۆز، وارتن، هیوز، میچێل
سار، پینۆ
ماتێتا



