ئینگلتەراگرنگترین

لویس سکێڵی وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

"گوێ بە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا نادەم و تەنیا نازناوم دەوێت"

Yariga App

یاریگا –

مایلز لویس سکێلی، یاریزانی تەمەن 19 ساڵانی ئارسیناڵ، لە سێ یاری رابردوودا رۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی بۆ گەنەرز گێڕاوە و بووەتە بزوێنەری هێڵی ناوەندی تۆپچییەکان لە ململانێی بەدەستهێنانی دووانە مێژووییەکە.

دوو یاریی کۆتایی بۆ نازناوەکە

دوای بردنەوە دراماتیکییەکەیان بەرامبەر وێستهام، سکێڵی پەیامێکی روونی بۆ هاندەران نارد و گوتی؛

ئێمە زۆر دڵخۆشین، بەڵام دەزانین کارەکە هێشتا تەواو نەبووە. تەنیا دوو یاریی کۆتاییمان لەپێشە؛ یەکەمیان بەرامبەر بێرنلی و پاشان یارییەکەی دیکەش . وەکوو یاریزانێک، وەکوو هاندەرێکی ئارسیناڵ، ئاسانە خەیاڵ بۆ نازناوەکە ببەین، بەڵام گرنگە لەنێو کەشی یارییەکە بمێنینەوە.

ئارسیناڵ پێویستی بە دوو بردنەوەی دیکەیە بەرامبەر بێرنلی و کریستاڵ پاڵاس بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

هێزی دەروونی و گەڕانەوە بۆ پێکهاتە

ئەم یاریزانە گەنجە پێشتر لە پەراوێزی تیپەکەدا بوو، بەڵام بە هێزێکی دەروونییەوە توانی متمانەی ئارتێتا بەدەستبهێنێتەوە. ئەو دەڵێت؛

وەرزش هەمیشە هەوراز و نشێوی تێدایە، ئەوەی پێناسەی تۆ دەکات ئەوەیە کە چۆن لە کاتە سەختەکاندا دەگەڕێیتەوە. من داوام لە خێزان و هاوڕێکانم کرد کە گوێ بە ‘ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا’ نەدەن و ڕێگەم بدەن تەنها سەرنجم لەسەر کارەکەم بێت.”

وەڵامێک بۆ دەنگۆکانی داهاتوو

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری رۆشتنی دەکەن لە هاوینی داهاتوودا، سکێڵی زۆر بە کورتی وەڵامی دایەوە؛

من تەنیا سەرنجم لەسەر ئەو یارییانەیە کە لەپێشمانە، دەمەوێت ئەم یانەیە جارێکی دیکە بگەڕێنمەوە سەر سەکۆی شانازییەکان.

بەگوێرەی ئاستی ئێستای، زۆر دوورە ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەم گەوهەرە گەنجە ببێت کە بووەتە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی پلانەکەی ئارتێتا بۆ داگیرکردنی ئەوروپا و ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button