ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید رکابەرییان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێکردووە

لیڤەرپوول و چێڵسیش لە دوورەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی جەمال موسیالا، ئەستێرەی بایرن میونشن دەکات.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی دەمێکە بەدوای شوێنگرەوەی کێڤن دی بڕۆین دەگەڕێت، بەگوێرەی راپۆرتێکی تیم تۆک بێت، مان سیتی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی موسیالا خەرجبکات.

گرێبەستی موسیالا لە هاوینی ساڵی 2026 لە ئالیانز ئارێنا بەسەردەچێت، گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە دەستییانپێکردووە و ریال مەدریدیش لە نزیکەوە چاودێری دەکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر بە موسیالا سەرسامە و دەیەوێت لەگەڵ جود بێڵینگهام، ببنە دوو مەترسیدارترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست، بەڵام مان سیتی ئامادەنییە بە ئاسانی لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بکشێتەوە.

موسیالا لە کۆی شەش یاریی ئەم وەرزە، سێ گۆڵی کردووە و خاوەنی سێ ئەسیستە. وەرزی رابردوو لە کۆی 38 یاریی، 12 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو و لە یۆرۆی 2024یش سێ گۆڵی بۆ ئەڵمانیا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button