ئه‌وروپاگرنگترین

زلهێزێکی پرێمەرلیگ بە جارێ چەند یاریزانێکی لیڤەرکۆزنی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

زلهێزێکی ئینگلتەرا مشتی لە سێ یاریزانی بایەر لیڤەرکۆزن گرتووە و دەیەوێ بیانگوازێتەوە ریزەکانی.

وەرزی رابردووی یانە ئەڵمانییە بە ئاست و ئەنجامیش سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا و چەندین ئەستێرەی نوێی بە کیشوەرەکە ناساند. لەوانە فلۆریان فێرتز، جێریمی فریمپۆنگ و گریماڵدۆ و ئەوانیتر لە پێگە جیاوازەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی CaughtOffside، یانەی لیڤەرپوول بە نیازی جووڵەیەکی گەورەیە و بە جارێ سێ یاریزانی لە تیمەکەی چابی ئالۆنسۆ دەستنیشانکردووە کە ئەوانیش فێرتز، فریمپۆنگ و ئیزیکێل پالاسیۆسە.

هەوڵەکەی رێدز پێناچێ هەروا ئاسانبێ، بەوپێیەی فێرتز لەلایەن یانە گەورەکانی دیکەوە داواکراوە لەوانەی ریاڵ مەدرید.

بە ئامانجگرتنی فریمپۆنگیش لەم کاتەدا رەنگە بەهۆی ئەو فشارانەوەبێ کە یانە شاهانەکە خستوویەتیە سەر ئالیکساندەر ئارنۆڵد، هەربۆیە لیڤەرپوول دەیەوێ لە ئێستاوە باشترین شوێنگرەوەی بۆ لای راست بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button