ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێک لە ستۆنز و بێرناردۆ بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ

''ئەمە یاریی نییە دەیکەن''

Yariga App

یاریگا –

جۆن ستۆنز، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی، تەکتیکی یاریی رابردووییان بە تەکتیکێکی چەپەڵ (چڵکن) وەسف دەکات.

مان سیتی لە دوا چرکەکانی یارییەکەدا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بەرامبەر ئارسیناڵ کرد، گۆڵەکەی ستۆنز رێگری لە شکاندنی رێکۆردی نەدۆران لە یاریگای ئیتیحاد گرت. مان سیتی 48 یارییە لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە. دوا دۆرانی لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2022 بەرامبەر برێنتفۆرد بوو.

ستۆنز لەبارەی یارییەکە گوتی

یارییەکی زۆر قورسبوو بۆ هەردوو یانە، شێوازەکەی ئارسیناڵ جیاوازبوو، هەموو یانەیەک بەو شێوازە یاریی ناکات. یارییەکەیان زۆر خاوکردەوە، گۆڵپارێزەکەیان کاتی دەکوشت، ئەمە تەنیا بۆ گەیشتنی زانیاری نوێ بوو لە راهێنەرە بۆ تەواوی یاریزانان.

ناکرێت بڵێین ئارسیناڵ لە کوشتنی کات زۆر شارەزا بووین، چونکە چەندین ساڵە ئەم کارە دەکەن، پێشبینی ئەوەمان دەکرد. دەتوانین پێی بڵێین شێوازی ژیر یاخود چەپەڵ، هەرکامیان بەکاربهێنیت، دروستە.

بێرناردۆ سیلڤا، بە تەواوی پاڵپشتی قسەکانی ستۆنز لەبارەی شێوازی یارییکردنی ئارسیناڵ کرد، سیلڤا دەڵێت

هەر لە چرکەی یەکەمەوە دەستیپێکرد، لە یەکەم جووڵەوە زانیمان چی روودەدات. لە 10 خوولەکی سەرەتادا، یاریزانێکمان تووشی پێکان بوو، چونکە لەو ماوەیەدا دووجار دایان بەزەوی. گۆڵی یەکەمی ئەوان زۆر بەڕوونی دیارە، ناوبژیوان بانگی کاپتنی ئێمەی کرد و ئەوانیش دەستییان بەیاریی کرد، بۆیە شوێنی کاپتن بە بەتاڵی مایەوە.

گۆڵی دووەمیان زۆر روونبوو، رێگری لە گۆڵپارێزی ئێمە کرا، نەیتوانی بەباشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات. زۆر کاتییان بەفیڕۆدا و ناوبژیوان هیچ قسەیەکی نەکرد. ئەوەی زۆر من نیگەران دەکات، بەر لە دەستپێکردنی وەرز، لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێ کۆدەبینەوە، ئەوان بەردەوام پێمان دەڵێن، ئەم جۆرە حاڵەتانە کۆنتڕۆڵ دەکرێن، بەڵام وانییە.

ستۆنز لە دوا بەشی یارییەکە، وازی لە بەرگریکردن هێنا و لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، ببووە هێرشبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button