فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئێنریکێ باسی دێمبێلێ و شوێنگرتنەوەی ئێمباپێ دەکات

راهێنەرە ئیسپانییەکە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان لە پێدانی ناسنامەی گۆڵکاری یانە بە عوسمان دێمبێلێ، دوو دڵە.

دێمبێلێ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر رێمس، تیمەکەی لە دۆڕان رزگارکرد و لە گێمی دووەمدا گۆڵی یەکسانبوونەوەی کرد (1-1) و نەیهێشت تیمەکەی زنجیرەی نەدۆڕاندن بشکێنێت.

هاندەران هیواییەکی زۆرییان لەسەر دێمبێلێ داناوە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ. هەرچۆنێک بێت، دێمبێلێ لەم وەرزەدا چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە، ئێنریکێ داوای باشبوونی ئاست لە تەواوی یاریزانان دەکات، نەک تەنیا عوسمان، چونکە نایەوێت فشاری لەسەر دروست بکات

ئێمە بە دوای گۆڵکار ناگەڕێین، چونکە ئەگەر فشارەکە لەسەر دێمبێلێ دابندرێت، دواتر شکست لە گۆڵ کردن بهێنێت، ئەوا کێشەکان دەستپێدەکەن. داواکاریمان لە هەموو تیمەکە هەیە، گرنگ نییە کێ گۆڵ دەکات، با یەکێک بێت، درێسی پاریس سانجێرمان بپۆشێت و گۆڵ بکات، نامانەوێت فشار لەسەر هیچ یاریزانێک دروست بکەین، دەبێ تەواوی تیمەکە باشتر یاری بکات.

یاریی داهاتووی پاریس سانجێرمان بەرامبەر رێن، پاشان لە 1ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم لە گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە لەندەن، دەبێتە میوانی ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button