ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری ئاستۆن ڤیلا باسی ئامادەیی واتکینس دەکات

لە فانتاسی هەڵتبژاردووە؟

Yariga App

یاریگا –

ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا بۆ یاریی ئەمڕۆی ئاستۆن ڤیلا بەرامبەر وۆڵڤز ئامادەیە.

یونای ئێمری، راهێنەری ڤیلانز دووپاتیدەکاتەوە، واتکیس بە تەواوی بۆ یارییەکەی ئەم ئێوارەیە ئامادەیە، ئەمەش دوای تووشبوونی بە پێکانێکی سووک لە یاریی رابردوویان بەرامبەر یەنگ بۆیز لە چامپیۆنزلیگ و لە خوولەکی 60 گۆڕانکاری پێکرا.

واتکینس 100% بۆ یارییەکە ئامادەیە، هەندێک کێشەی بچووکی هەبوو، بەڵام هیچ کاریگەری لەسەر ئامادەیی ئۆلی نییە. هەندێک جار بۆ پاراستنی یاریزان، دەبێ گۆڕانکاری بکەیت، بەڵام ئێستا بە تەواوی ئامادەیە.

لەبارەی بەشداریکردنی جۆن دووران لە یارییەکەدا، ئێمری دەڵێت

وەکو هێرشبەرێک، دوران گۆڵ دەکات و کاریگەری باشی دروستکردووە، بەڵام بڕیاری کۆتاییم نەداوە، ئایا لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت یاخود نا، بەڵام دەتوانم بڵێم، خەریکی بە تەواوی ئامادە دەبێت.

ئاستۆن ڤیلا لە کۆی چوار یاریی پرێمەرلیگدا، سێ یاریی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button