ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید یاریزانێکی دیکەی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا-

یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ ئێدەر میلیتاو رووبەرووی شتوتگارت دەبێتەوە لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکان.

دوێنێ راگەیەندرا براهیم دیاز بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، ئەمڕۆش دەرکەوت میلیتاو ناتوانێت لە یاری داهاتوو بەشداری بکات. ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە کاماڤینگا، سیبایۆس، ئالابا و دیازیش بۆ ئەو پێکانیان هەیە.

هەواڵی خۆش بۆ یانەکە گەڕانەوەی بێڵینگهام و چوامینییە، بەڵام پێکانی میلیتاو یانەکە ناچار دەکات چوامینی لە دڵی بەرگری یاری پێ بکات و بەوەش سەرلەنوێ کێشەی هێڵی ناوەڕاستی دەبێت.

سبەی شەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی کوردستان، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری شتوتگارت دەکات لە یەکەم شەوی وەشانی نوێی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button