تورکیاگرنگترین

بۆچی جۆزێ مۆرینیۆ ئەستێرەیەكی نەسڕی رەتكردووەتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی توركیا هۆكاری رەتكردنەوەی گرێبەستكردن لەگەڵ ئاندێرسن تالیسكا یاریزانی بەڕازیلی یانەی نەسڕی سعودی لەلایەن جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری فەنارباچێی توركی لە گواستنەوەكانی هاوینەی رابردوودا بڵاوكردەوە.

پێشتر سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد ئیدارەی یانەی فەنارباچێ لەگەڵ تالیسكا گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانە توركیەكە ئەو گرێبەستەی رەتكردووەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ntv spor ئیدارەی فەنارباچێ لەگەڵ ئاندێرسن تالیسكا لەسەر سەرجەم مەرجەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام لە كۆتاییدا راهێنەرە پۆرتوگالیەكە گرێبەستەكەی رەتكردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، فەنارباچێ بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 30 ساڵانەكەی نەسڕ داناوە و هەموو شتێك لە كۆتاییهێنان بەو گرێبەستە نزیك بووە و لە كۆتاییدا مۆرینیۆ گوتویەتی;  پێوویستیان بەو گرێبەستە نیە.

ئەوەش خراوەتەروو، مۆرینیۆ بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە; هەست ناكەم پێوویستیمان پێی بێت، زیمانسكیمان هەیە لە تیمەكەمان بۆیە پێوویستیمان بە تالیسكا نییە.

فەنارباچێ بە راهێنەرایەتیكردنی جۆزێ مۆرینیۆ بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی سوپەرلیگی توركیایان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button