فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاریس سانجێرمان ریزبەندی كاپتنەكانی بۆ وەرزی 2024/25 بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ریزبەندی كاپتنەكانی بۆ یارییەكانی وەرزی 2024/25 بڵاوكردەوە.

لەم وەرزەی لیگ وەندا پاریس سانجێرمان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و بە جۆرێك لە سەرەتا سێ یاری خۆیدا لە سەرجەمیاندا براوە بووە و توانیویەتی 13 گۆڵ بكات و تەنیا دوو گۆڵیان لێكراوە.

لە دوای رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێ كە لە پلەی دووەمی كاپتنەكانی پاریس سانجێرمان بوو یانە فەڕەنسیەكە دووبارە و بۆ وەرزی نوێ ریزبەندی كاپتنەكانی یانەكەی ئاشكرا كرد.


ماركینیۆس لە ریزبەندی یەكەم دێت و لە دوای ئەو كیمپێمبێ دێت، لە ریزبەندی سێیەم ئەشرەف حەكیمی و لە پلەی چوارەمیش جیانلویجی دۆناروما دێت.

ریزبەندییە نوێیەكەی كاپتنەكانی یانە فەڕەنسیەكە لە سێ یاریزانی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزێك پێكدێت.

پاریس سانجێرمان بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لیگ وەنی گرتووە و مارسیلیا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button