ئیسپانیاگرنگترین

لە کاتێکی پێویستدا مەدریدیەکان هەواڵی دڵخۆشکەریان پێگەشت

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکی زۆر پێویستدا یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵی خۆشی بە گوێی هاندەرانیدا دا و چاکبوونەوەی چەند ئەستێرەیەکی لە پێکان راگەیاند.

یانە شاهانەکە وەرزەکەی بە نابەدڵ دەستپێکرد کاتێک لە چوار یارییدا دوو جار کەوتە داوی یەکسانبوونەوە. ئەوە و هەروەها پێکانێکی چەند یاریزانێکی گرنگ و کاریگەریشی لە ماوەیەکی کورتدا.

ریاڵ شەممەی داهاتوو لە یارییەکی قورسدا دەبنە میوانی ریاڵ سۆسیداد لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانی.

بەڵام بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە راهێنانە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو یارییە، هەریەکە لە جود بێڵینگهام، ئۆرێلین چوامینی و ئیدێر میلیتاو گەڕانەتەوە لە پێکانەکانیان و بەشداری رهێنە بەکۆمەڵەکانیان کردووە.

پێکراوەکانیتری ریاڵ هەریەکە لە مێندی و سیبایۆس و کاماڤینگا و داڤید ئالابان.

مەدرید لە لالیگا پلەی دووەمی گرتووە بە جیاوازیی چوار خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button