بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیپای بەفەرمی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

مێمفێس دیپای بەفەرمی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد و گرێبەستی لەگەڵ یانەی کۆرینتیانزی بەڕازیلی واژۆکرد.

مێمفێس دیپای یاریزانی هۆڵەندی بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی کۆرینتیانزی بەڕازیلی کرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆرینتیانز واژۆکرد.

دیپای (30 ساڵان) وەرزی رابردوو 31 یاریی بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و 9 گۆڵی کرد.

Image

وابڕیارە ئەم هەفتەیە دیپای بگاتە بەڕازیل و پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانە بەڕازیلییەکەوە بکات، کە هێرشبەرە هۆڵەندییەکە ساڵی 2011 لە ریزی ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە دەستی بە یاریی کردووە و لە ریزی یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ئۆڵمپیک لیۆن و بارسێلۆنا یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button