بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی هیندی سوپەر ماریۆ شۆک دەکات

''کەڵکی نەماوە''

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی هیندی رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول واژۆبکات.

بالۆتێلی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی ساڵی 2023 پەیوەندی بە ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکییەوە کرد، بەڵام لە مێرکاتۆی رابردوودا، گرێبەستەکەی تەواوبوو و ئێستا بێ یانەیە.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردووەتەوە، کێرالا بلاستەرس دەرفەتی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ بالۆتێلی هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا رەتیکردەوە، یاریزانی ئیتاڵییەکە بگوازێتەوە خولی هیندی.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یانە هیندییەکە بەهۆی دوو هۆکارەوە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانە 34 ساڵییەکە واژۆ نەکردووە. یانەکە پێی وایە یاریزانی هاوشێوەی بالۆتێلی ئامانجی خولی هیندی نین، هەروەها بەهۆی ترس لە دروستبوونی کێشە لەنێو یاریزاناندا، بالۆتێلییان رەتکردووەتەوە.

لە کۆتایی وەرزی رابردوودا لەگەڵ ئەدەنە دەمیرسپۆر، بالۆتێلی یاریی ئاگرینی لەگەڵ خۆی بردبووە ژووری جلگۆڕین و لەژێر پێی یاریزانانی دەتەقاندەوە. لە ساڵی 2011 کاتێک لە مانچێستەر سیتی بوو، بەهۆی زۆری تەقاندنی یاریی ئاگرین، ئاگر لە ماڵەکەی بەربوو، هەرچەندە تەنیا یەک رۆژ بۆ یاریی دێربی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد مابوو.

تاوەکو ئێستا بالۆتێلی بێ یانەیە و ئەستەمە یانەکانی ئەوروپا بیر لە گواستنەوەی سوپەر بالۆ بکەنەوە، چونکە بەشی زۆری وەرزی رابردووی بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوورخرابووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button