ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

سکالۆنی هەواڵی ناخۆشی بۆ لیڤەرپوول پێیە

لەوانەیە بۆ ماوەیەک دووربکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین رایدەگەیەنێت، ئەلێکسیس ماک ئالیستەر لە مەشقەکان تووشی پێکانبووە.

ماک ئالیستەر گۆڵێکی لە یاریی رابردوو بەرامبەر چیلی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا کرد، بەڵام لە کۆتایی یارییەکە گۆڕانکاری پێکرا.

سکالۆنی روونیکردووەتەوە، بەهۆی کەڵەکەبوونی ماندوویێتی چەند مانگی رابردوو، ماک ئالیستەر هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە، بەڵام باس لە ئامادەنەبوونی بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر کۆڵۆمبیای نەکرد.

ماک ئالیستەر بەشداری لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو کرد، پاشان زوو لەگەڵ لیڤەرپوول ئامادەکارییەکانی وەرزی دەستپێکرد و ماوەیەکی تەواوی بۆ پشوو وەرنەگرتووە.

پێناچێت پێکانەکەی ماک ئالیستەر زۆر مەترسیداربێت، بەڵام رەنگە بۆ پێدانی پشوو و حەسانەوە، بەشداری لە یاریی داهاتووی لیڤەرپوول بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button