ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی ئارسیناڵ گەشت

Yariga App

یاریگا –

یاریە ئاگرینەکەی نێوان فەڕەنسا و ئیتاڵیا بێ رووداو نەبوو. جگە لە یارییەکی پڕ گۆڵ، تێیدا ئەستێرەیەکی ئیتاڵیا و یانەی ئارسیناڵ دووچاری پێکان بوو.

خولەکی 70ی یاریەکە بوو کە ریکاردیۆ کالافیۆری بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی هات.

ئەگەرچی هێشتا هیچ شتێک رووننەکراوەتەوە لەسەر جۆری پێکانەکەی، بەڵام دیمەنی چەمانەوەی قاچی ئەو یاریزانە و کەوتنی بە زەویدا و دواجاریش بە شەلین  چوونەدەرەوەی، وەک هەندێ لە سەچاوەکانیش دەڵێن؛ لە پێکانێکی هەروا ئاسان ناچێ.

دیمەنی ساتی پێکانەکەی:

ناوبراو ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی درێژخایەن بە بڕی 42 ملیۆن پاوەند لە بۆڵۆنیای وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە ریزی تۆپچیەکانی لەندەن.

یارییەکە 1-3 لە بەرژەوەندی کوڕانی سپالێتی کۆتایی هات. بەڵام هاندەرانی هەڵبژاردەکە لەپاڵ خۆشحاڵییان بۆ بردنەوە گەورەکەی، بە نیگەرانییەوە چاوەڕوانی هەواڵی جۆر و ئاستی پێکانی بەرگریکارە پۆڵایینەکەیان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button