ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تۆنی کروس داوای باڵۆن دۆر دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروس داوای خەڵاتی باڵۆن دۆر لە هاوڕێکانی دەکات.

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ لیستی بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری ئەمساڵی بەفەرمی بڵاوکردەوە، کە ئەمساڵ هەشت خەڵاتی جیاواز لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دابەش دەکرێن، بۆیەکەمجار خەڵاتی باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دابەش دەکرێت.

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ ناوی 30 بەربژێری بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوان ئاشکراکردووە، لەو ژمارە یاریزانە 7 یاریزانیان لە ریال مەدرید یاریی دەکەن، کە هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر، جود بێڵینگهام، کیلیان ئێمباپێ، تۆنی کروس، ئانتۆنیۆ رودیگێر، دانی کارڤاخال و ڤالڤێردی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بەربژێرن.

دوای ئاشکراکرانی ناوی بەربژێران، تۆنی کروس لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی ئەو 7 یاریزانەی ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بەربژێرن و بە تەنزەوە نوسوییەتی؛ برادەران ئەو شەشەتان ساڵی داهاتووش دەرفەتی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەتان دەبێت.

کروس بە تەنزەوە بە هاوڕێکانی دەڵێت با خەڵاتەکە بۆ من بێت

ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەتەنزەوە داوا لە هاوڕێکانی دەکات رێگەی بۆ خۆش بکەن تاوەکو بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.

کروس لەم هاوینە بەشێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئەگەر بێت و خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێت بە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا دوای وازهێنانی لە یاریکردن باڵۆن دۆری بدەستهێنابێت، بەڵام پێشبینی ناکرێت ئەمە رووبدات چوونکە ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێڵینگهام وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دادەنرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button