ئه‌وروپاگرنگترین

ئەمڕۆ بەربژێرەکانی باڵۆن دۆری 2024 رادەگەیەندرێن

رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر براوەی باڵۆن دۆر خەڵات دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بەربژێرەکانی باڵۆن دۆری 2024 رادەگەیەندرێن و لیستی بەربژێرەکان ئاشکرا دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (04ـی ئەیلوول/سێپتێمبەری 2024) گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فەڕەنسی لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ ئاشکرا دەکات، وابڕیارە لیستی هەر 30 بەربژێرەکە ئاشکرا بکرێت کە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین دەکەن.

جگە لە بەربژێرانی باڵۆن دۆری باشترین یاریزانی پیاون، بەربژێرانی باڵۆن دۆری باشترین یاریزانی خانمان، باشترین راهێنەری پیاون، باشترین راهێنەری خانمان، باشترین یاریزانی لاویش ئاشکرا دەکرێن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیستی بەربژێرەکان ئاشکرا کران، رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە پاریس لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵات دەکرێت.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لەمساڵ بەدواوە بە هاوبەشی لەگەڵ فڕانس فوتبۆڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەش دەکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکەم وەشانی هاوبەشییەکەی یوێفا و فڕانس فوتبۆڵ دەبێت.

خەڵاتی باڵۆن دۆر لەوەتەی ساڵی 1956 لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ دابەش دەکرێت و ماوەیەکیش بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا دابەش دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button