سعوودیەگرنگترین

هیلال دەتوانێت یاریی بە نێیمار بکات؟

کێشەی تۆمارکردنی ناوی یاریزانی بیانی هەیە

Yariga App

یاریگا –

دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی نزیک یەک ساڵ لە یارییکردن، گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا زۆر نزیکبووەتەوە.

هیلال خەریکە ناوی نێیماری لە تۆماری ناوەکانی خولی رۆشنی سعوودی زیاددەکات. ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 تووشی پێکانێکی سەختبوو، نزیکەی یەک ساڵە لە یارییکردن دابڕاوە.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی بڵاویکردووەتەوە، هیلال ئامادەکاری تەواوی بۆ زیادکردنی ناوی نێیمار لە تۆماری ناوەکانی خولی رۆشن کردووە.

بەگوێرەی یاساکانی خولی رۆشن، هەر یانەیەک بۆی هەیە ناوی 10 یاریزانی بیانی لە هەر وەرزێکدا تۆمار بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یاریزانی ناوخۆیی بکرێت. هیلال ناوی 10 یاریزانی بیانی تۆمارکردووە، بۆیە دەبێ ناوی یەکێک لە یاریزانان بسڕێتەوە، تاوەکو ناوی نێیمار زیاد بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە سعوودییەکە بێت، هیلال دەیەوێت ناوی رێنان لۆدی، یاریزانی پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید بسڕێتەوە و ناوی نێیمار زیاد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button