ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

وێستهام ئەستێرەیەکی پاریس دەگوازێتەوە و دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە دەبێت

وێستهام خاوەن قسەی خۆیەتی لەم وەرزەدا

Yariga App

یاریگا –

وێستهام و پاریس سانجێرمان لەسەر مەرجەکانی کەسی بۆ گواستنەوەی کارلۆس سۆلێر رێککەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سۆلێر بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ یانە لەندەنییەکە دەکات و ئەم ئێوارەیە پشکنینی پزیشکی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، نۆتینگهام فۆڕێست لەگەڵ وێستهام لەسەر گواستنەوەی جەیمس وۆرد پڕاوس رێککەوت.

پڕاوس بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز دەچێتە نۆتینگهام فۆڕێست و ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ یانەکەی باکووری بەریتانیا دەکات.

سۆلێر لە کۆی 63 یاریدا لەگەڵ پاریس، تەنیا هەشت گۆڵ و هەشت ئەسیست. پێشتر تەنیا یاری بۆ تیمە جیاوازەکانی ڤالێنسیا کردووە.

وۆرد پڕاوس لە کۆی 53 یاریدا لەگەڵ هامەرز، 7 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبووە، پێشتر یاری بۆ ساوسامتن کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button