چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترینیاریگا

ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت؛ هەموو شتێک لەبارەیەوە بزانە

کات و شوێن و چۆنییەتی راکێشانی تیروپشکەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە فەڕەنسا رادەکێشرێت، کە بۆیەکەمجار بە شێوازێکی نوێ قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوە دەچێت و شێوازی تیروپشکەکەشی گۆڕاوە.

تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بە بەشداریی 36 یانە دەکرێت، سێریا ئەی تاکە خولە لە وەرزی نوێ پێنج نوێنەری دەبێت.

کەی و لەکوێ تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی 2024/2025ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت؟

ئەمڕۆ ئێوارە (29ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە (بە کاتی هەولێر) تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە بەشداریی 36 یانە رادەکێشرێت.

رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ لە هۆڵی شانۆی گریماڵدی لە مۆنتی کارلۆ لە مۆناکۆ بەڕێوە دەچێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا وەکو هەمیشە راستەوخۆ دەیگوازێتەوە.

Champions League trophy.

بۆیەکەمجار 36 یانە بەشداریی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەکەن

ئینگلتەرا: مانچێستەر سیتی، ئارسێناڵ، لیڤەرپوول، ئاستۆن ڤیلا

ئیسپانیا: ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، جیرۆنا

ئیتاڵیا: ئینتەر میلان، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، ئاتاڵانتا، بۆلۆنیا

ئەڵمانیا: بایەر لیڤەرکوزن، شتوتگارت، بایرن میونشن، لایپزیگ، بۆڕووسیا دۆرتموند

فەڕەنسا: پاریس سانجێرمان، مۆناکۆ، برێست، لیل

هۆڵەندا: ئایندهۆڤن، فاینۆرد

پۆرتوگاڵ: سپۆرتینگ لیسبۆن، بێنفیکا

نەمسا: ستورم گراز، سالزبێرگ

بەلجیکا: کلەب برووج

سکۆتلەندا: سێلتیک

ئۆکراینا: شاختار دۆنێتسک

سویسڕا: یەنگ بۆیز

چیک: سپارتا پراگ

سلۆڤاکیا؛ سلۆڤان براتیسلاڤیا

کڕواتیا؛ دینامۆ زاگراب

سڕبیا؛ زڤیزدا

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ
تیروپشکی چامپیۆنزلیگ

کاتی خشتەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ 2024/2025

گەڕی یەکەم: 17-19ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024
گەڕی دووەم: 1-2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2024
گەڕی سێیەم: 22-23ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2024
گەڕی چوارەم: 5-6ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2024
گەڕی پێنجەم: 26-27ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2024
گەڕی شەشەم: 10-11ـی دیسەمبەر/کانوونی یەکەمی 2024
گەڕی حەفتەم: 21-22ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025
گەڕی هەشتەم: 29ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025

تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16: 31ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025

یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخەکانی کرانە دەرەوە: 11-12 و 18-19ـی فێبرایەر/شووباتی 2025

تیروپشکی قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی: 21ـی فێبرایەر/شووباتی 2025

سیستەمی نوێی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ
سیستەمی نوێی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ

سیستەمی نوێی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبێت؟

36 یانەکە بە پشتبەستن بە ژیری دەستکرد تیروپشکیان بۆ رادەکێشرێت، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان 8 یاریی بەرامبەر 8 یانەی جیاواز دەکات، 4 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و 4 یاری لەناو یاریگای خۆی دەبێت.

یانەکان بەگوێرەی ئەنجامی یارییەکانیان خاڵ کۆدەکەنەوە و باشترین 8 یانە (پلەی 1 تاوەکو 8) راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16، یانەکانی پلەی 9 تاوەکو 24 دەگەنە قۆناخی پاشکۆ بۆ ئەوەی چارەنووسی 8 یانەکەی دیکەی قۆناخی 16 یەکلا بکەنەوە، هەشت یانەکەی دیکەی خوارەوەی ریزبەندی (پلەی 25 تاوەکو 36) ماڵئاوایی دەکەن.

یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە سیستەمی نوێ بەراورد بە سیستەمی پێشوو زیاتر دەبێت، پێشتر لە قۆناخی کۆمەڵەکان 125 یاری دەکران، بەڵام بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە 189 یاری دەکرێن، یارییەکان تاوەکو کۆتایی مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم بەردەوام دەبن، لەکاتێکدا پێشتر پێش هاتنی سەری ساڵ قۆناخەکە کۆتایی دەهات، هەر یانەیەکیش لەجیاتی ئەوەی شەش یاری بکات، لە قۆناخی کۆمەڵەکان هەشت یاری دەکات.

رۆژی 31ـی مایۆ/ئایاری 2025 یاریی کۆتایی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە میونشن بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button