چامپیۆنزلیگسعوودیەگرنگترین

پێنجشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێوڕەسمی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتێکی تایبەت پێشکەشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆژی پێنجشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێوڕەسمی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتێکی تایبەتی پێشکەش دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە لە مۆناکۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی ئێستای یانەی نەسڕی سعوودی و پێشووی یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی، یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.

رۆناڵدۆ لە رێوڕەسمەکە لەلایەن ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یوێفا خەڵاتێکی تایبەتی یوێفای وەکو گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ و یاریزانێکی کاریگەری کیشوەرەکە پێدەدرێت.

کریستیانۆ لە چامپیۆنزلیگ لە 183 یاری 140 گۆڵی کردووە و گۆڵکاری مێژوویی خولەکەیە، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە حەفت وەرزیش خەڵاتی گۆڵکاری بەدەستهێناوە و چەندان ریکۆردی گەورەی بەناوی خۆیەوە کردووە.

ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یوێفا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی یوێفا ستایشی کریستیانۆی کردووە و لەبارەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە دەڵێت :’کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکانی چامپیۆنزلیگ، زیاتر لە دوو دەیە لەسەر هەمان ریتم و ئاست بەردەوامە، ئەو هەمیشە تێنوو و تامەزرۆی گۆڵکردن و سەرکەوتنە و بێوچان هەوڵ دەدات’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button