ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێدی ئێنکێتیا لە یانەیەکی لەندەنی نزیکە

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستال پاڵاس نزیکە لە گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ نایەوێت بە کەمتر لە 25 ملیۆن پاوەند + پێنج ملیۆنی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان دەستبەرداری ئێنکێتیا ببێت.

ئێنکێتیا هیچ کێشەیەکی لەسەر رێککەوتنی مەرجەکانی کەسی لەگەڵ کریستال پاڵاس نییە، بەڵکو چاوەڕێی رێککەوتنی هەردوو یانەکە دەکات.

نۆتینگهام فۆڕێست زۆر لە گواستنەوەی ئێنکێتیا نزیکبوو، بەڵام هێرشبەرەکە رەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، ئۆڵێمپیک مارسیلیا هەوڵی گواستنەوەی ئێنکێتیایدا، بەڵام نەیتوانی بڕی پارەی داواکراو ئامادەبکات.

ئارسیناڵ لە ساڵی 2022 گرێبەستی ئێدی نوێکردەوە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

یاریی داهاتووی پاڵاس لە قۆناخی دووەمی جامی کاراباو بەرامبەر نۆرویچ سیتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button