ئیسپانیاگرنگترین

سێڵتاڤیگۆ لەگەڵ یاریزانەکەی بارسێلۆنا گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی سێڵتاڤیگۆی ئیسپانی سەرکەوتووبوو لە رێککەوتن لەگەڵ یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا.

مارکۆس ئالۆنسۆ، کە دوای دوو وەرز پۆشینی درێسی بلاوگرانا سەرەنجام ئەم هاوینە پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ئەو یانەیەی جێهێشت، وەک یاریزانی ئازاد روودەکاتە سێڵتاڤیگۆ.

سێڵتا ئەم وەرزەی بە نایابی دەستپێکردووە لە خولی ئیسپانی و لە دوو یاری سەرەتادا شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و تا ئێستا سەرووی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گرێبەستەکەی ئالۆنسۆ لەگەڵ ئەو یانەیە بڕیاری لەسەردراوە.

ئەوەی ماوەتەوە رابگەیەندرێت، وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، لایانەی یاساییە تایبەت بە دارایی خاوێن کە داخۆ سێڵتا دەتوانێ گرێبەستەکە بە ئەنجام بگەیەنێت یاخود نا.

بەرگریکارە 33 ساڵانەکە ئەزموونێکی زۆری لە ئەورووپادا هەیە و ئەو یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لە ریاڵ مەدریدی وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد. پاشان یانەکانی بۆڵتن، فیورێنتینا، سەندەرلەند و ماوەی زێڕینی ئەو لەگەڵ چێڵسی ئینگلیزی بوو پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بارسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button