ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆنۆر گالاگێری گواستەوە

Yariga App

یاریگا

بەشێوەیەکی فەرمی کۆنۆر گالاگێری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی، کۆنۆر گالاگێر گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستەکەی گالاگێری لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 یاریی بۆ یانەکە دەکات. لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە ئاتلێتیکۆ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە چێڵسی دەدات و بەمەش دەبێت بە دووەم گرانبەهاترین گرێبەستی لالیگا لەم هاوینە.

چێڵسی ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، تاوەکو لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێن هاوتەریب بێت و جیا لەمەش، گرێبەستی کالاگێر لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و چێڵسی نەیویست بەخۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

یاریزانی 24 ساڵان بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و تاوەکو ئێستا 95 یاری کردووە و خاوەنی 10 گۆڵە. کالاگێر 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە و بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button