بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیڤان تۆنی پەیوەندی بە یانەیەکی سعودیەوە دەکات

هەواڵەکان پێچەوانەبوونەوە...

Yariga App

یاریگا –

هەواڵەکان پێچەوانە بوونەوە وەک لە چەند هەفەتی رابردوو لە بارەی مانەوەی ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد.

سەرەتای ئەم مانگە وا بڵاوکرایەوە لە تۆنی لە یانەکەی دەمێنێتەوە. هۆکارەکەی لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:

بەهۆکارێکی سەیر ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد دەمێنێتەوە

ناوبراو ماوەیەکە ئامانجی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگە، بەڵام وادیارە چاویان لەسەر هێرشبەرە ئینگلیزی هەڵگرتووە. ئەمەش لە سوودی سعودیەکانە و بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ماڵپەڕی تایمە بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد پێی وایە ئیڤان پەیوەندی بە یانەی ئەهلی دەکات.

هەمان سەرچاوە چاوەڕوانییان ئەوەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەندیان لە یانە سعودیەکەوە دەستکەوێت وەک نرخی گۆڵکارەکەیان.

تۆنی بەهۆی گرەوکردنەوە کە پێشێلکردنی یاساکانی تۆپی پێیی ئینگلیزیە، هەشت مانگ سڕکرا و مانگی یەنایەر گەڕایەوە یاریکردن بۆ برێنتفۆرد. هەر بۆیە لە تەنها 17 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریکرد. بەڵام توانی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست بکات وەرزی رابردوو. ئەوە لەکاتێکدا وەرزێکی پێشتر لە 33 یاری پرێمەرلیگدا 20 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button