دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئاتلێتیکۆ دەستبەرداری خەونەکانی نابێت و یاریزانێکی ئیسپانی لە ئارسیناڵ نزیکە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
کریستال پاڵاس چوارەم ئۆفەری نیوکاسڵی رەتکردەوە، چێڵسی و ئاتلێتیکۆ گفتوگۆی زیاتر دەکەن و فیۆرێنتینا بەرگریکارێکی مانچێستەر یونایتدی دەوێت…
چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید گفتوگۆی نوێیان لەبارەی گواستنەوەی جواو فێلیکس و کۆنۆر گالاگێر دەستپێکردەوە – تێلێگراف
گفتوگۆکانی نێوان ئارسیناڵ و ریال سۆسیداد بۆ گواستنەوەی میکێل مێرینۆ لە دوا قۆناخدایە – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئارنە سڵۆت، خواردنی ژەمی بەیانیانی لەسەر یاریزانان کردووەتە بڕیار و دەبێ هەمووان پێکەوە لە ناوەندی مەشقەکان ژەمەکە بخۆن – تایمز
کریستال پاڵاس چوارەم ئۆفەری نیوکاسڵ یونایتدی بۆ مارک گێی رەتکردەوە، بڕی ئۆفەرەکە گەیشتووەتە 65 ملیۆن پاوەند – سکای سپۆرتس
نیوکاسڵ یونایتد دەستبەرداری گواستنەوەی گێی نابێت و هەوڵی زیاتر دەدات – I
نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت نۆنی مادیوکێ، یاریزانی چێڵسی بگوازێتەوە، بەڵام سەرەتا بژاردەی خواستن دەخاتە بەردەم یانە لەندەنییەکە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ڤیکتۆر لیندێلۆف، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بووەتە ئامانجی فیۆرێنتینا – جیانلوکا دی مارزیۆ
مانچێستەر یونایتد تەنیا بە گرێبەستی هەمیشەیی ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی هانیبال مێجبری، یاریزانی تونسی بدات، رەینجەر و سێڵتک گرنگییان پێی داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆما دەچێتە یانەیەکی خولی سعوودی، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن وێستهام یونایتد – لا رێپوبلیکا
لیدز یونایتد لە گواستنەوەی مانوێل بێنسن، هێرشبەری بێرنلی نزیکە – فووتبۆڵ ئینسایدەر