یوڤێنتوس راهێنانە بەکۆمەڵەکانی لە یاریزانێکی قەدەخەکرد
یاریگا –
کێشەکانی یوڤێنتوس و ئەستێرەیەکی گەشتە بنبەست بە ئاستێک کە لە تازەترین پێشهاتدا قەدەخەیکردووە ئەو یاریزانەی لەگەڵ تیمەکەدا راهێنان بکات.
یوڤی نایەوێ چیتر فێدێریکۆ کێیزا یاری بۆ بکاتەوە و قسەی یەکلاکەرەوەی خۆیان لەو بارەیەوە لە یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکاندا کرد کاتێک لەلایەن تیاگۆ مۆتای راهێنەرە بانگهێشت نەدەکرا و بە فەرمییش رایگەیاند ئەو یاریزانە ئیتاڵیە لە پلانەکانیدا نییە. درێژەی لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:
ئێستا بابەتەکە پێیناوەتە قۆناخێکیترە و خانمە پیرەکە بە یەکجاریی ئەو قەدەخەیکردووە کێیزا لەگەڵ تیمەکەدا راهێنان بکات . ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی جیوڤانی ئالبانیسی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی.
Decisione presa: #Chiesa è fuori rosa. Non si allenerà più col gruppo prima squadra, ma con gli esuberi: fino a trovare una soluzione. #Juventus
— Giovanni Albanese (@GiovaAlbanese) August 15, 2024
کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.